.

نرخی نوێی سزایی سەرپێچییەكانی هاتوچۆ بخوێنەرەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان وردەكاری سزاكانی هاتوچۆی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی بڕیارەكە لەكاتی بونی سەرپێچی شۆفێر بەبڕیك پارە سزادەدرێت و ئاماژە بەوەش كراوە بەدەر لەو سەرپێچیانە كار بە یاسایی 86ی ساڵی 2014 دەكرێت.

سەرپێچی و بڕی سزاكانیان بە دیناری عێراقی:-

1-لێدانی ئیشارەت 40.000
2-ئاراستەی پێچەوانە 50.000
3-لێخوڕین بەبێ ڕووناكی (پێش و پاش) 50.000
4-لێخوڕین بەكەمتەرخەمی 40.000
5-خێرای زیاد 40.000
6-بەسەرچوونی ماوەی 30 ڕۆژ بەسەر نەنوسینی گرێبەستی فرۆشتن و كڕینی ئۆتۆمبێل40.000
7-سەرپێچی ڕێنمایی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای خێرا 40.000
8-سەرپێچی ڕێنمایی و بلاونامەكانی هاتووچۆ 40.000
9-دانەپۆشینی بار 40.000
10-وەستان لە شوێنی قەدەغە30.000
11- بەكارهێنانی جامی ڕەش و پەردە،یان هەرشتێك كار لە بینینی پێش و پاش بكات. 40.000
12-پێچكردنەوەی قەدەغە30.000
13-پابەند نەبوونی ڕەها(نەوەستان لە ڕێگەی لاوەكی بۆسەر ڕێگای سەرەكی)30.000
14-ڕێگە نەدان بە پەڕینەوەی پیادە لە سەر هێڵی پەڕینەوە 30.000
15-وەستاندنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی و كشتوكاڵی لە ناوكوچەو كۆڵان و ڕێگاوبانی ناوشار و ناوچەی نیشتە جێ بوون 20.000
16-باری بەرز 20.000
17-ڕۆشتن بە تابلۆی تێكچوو یان نادیار20.000
18-بەكارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی 20.000
19-بەكارهێنانی هۆرنی هەوای یان ئاواز یان ئامێری دەنگی20.000
20-تێپەڕاندنی هەڵە 20.000
21- بەكارهێنانی ڕووناكی بەرز (لایتی عالی) 15.000
22-نەبوونی مەرجی توند و تۆڵی 15.000
23-جوانكای جۆراو جۆر (لەزگە،وێنە،نوسین)لە سەر جامی ئۆتۆمبێل15.000
24-سەرپێچی كردنی بنەماكانی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەلامەت 15.000
25-بەسەرچوونی مۆڵەت یان سالانە 15.000
26-سەرپێچی هێماو نیشانە هەلواسراوەكان و هێڵەكانی سەرشەقام 15.000
27-هەلگرتنی سەرنشین لە لاتەنیشت و ڕووكارەكانی دەرەوەی ئۆتۆمبێل 15.000
28-كردنەوەی دەرگای لای چەپ بە كەمتەرخەمی و بێ سەیركردنی لاچەپی جادە 15.000
29- كارپێنەكردنی گڵۆپی ئاراستەكان لەكاتی پێچكردنەوە یان وەستان لەماوەی پێویست دا10.000
30- دەست پێكردنی لێخوڕین بێ دڵنیابوون لە چۆڵی ڕێگا10.000
31-پێنەدانی مۆڵەتی شۆفێری یان ساڵانە بە پۆلیسی هاتووچۆ10.000


0 التعليقات: