.

60 هه‌زار كه‌س به‌گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن



سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم 60 هەزار كەس بە گرێبەست دادەمەزرێنن و دەشڵێت یانزه‌ هەزار بنكەی دەنگدان لەسەر ریفراندۆم دەكەنەوە".
له‌وباره‌یه‌وه‌ هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم به‌كوردیوی راگه‌یاند: بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم كە بڕیار دراوە لە 25ی ئەیلولی2017 بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت پێویستیان بە 60 هەزار كارمەند دەبێت.
له‌باره‌ی كاتی دامه‌زراندنه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێش هەفتەیەك بە گرێبەست دادەمەزرێن.
ناوبراو بۆ كوردیو وتیشی: وەزارەتی دارایی وەك قۆناخی یەكەم بڕی 6 ملیۆن دۆلاری وەك سولفە بۆ ئامادەكاریکردن بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی داوەتە كۆمیسیۆن.

سه‌رچاوه‌:سایتی کوردیوو

0 التعليقات: