.

مریشكە رەشە بە 400 دۆلارە



مریشكی ئەیام سمینە یەكێكە لە جۆرە دەگمەنەكانی مریشك كە رەنگی تەواوی پەڕو جەستەیی و بەشەكانی تری ناوەوەشی رەشە.
ئەم جۆرە مریشكە لە وڵاتی ئەندۆنوسیا هەیەو بەهۆی دەگمەنی و كەمی ژمارەیەوە نرخی مریشكێكی دەگاتە (400) دۆلارو نرخی تەنها هێلكەیەكشی (199) دۆلارە.
ئەم جۆرە مریشكە بەهۆی تایبەتمەندییەكەوە كە پێیدەوترێت (فایبرۆمێلانۆسیس) واتە زۆری رێژەی رەنگ، وایكردووە كە تەواوی جەستەی رەنگی رەش بێت و كێشی ئەم مریشكەش نزیكەی دوو كیلۆ گرامەو قەبارەی هێلكەكەی لە هێلكەی ئاسایی بچووكترەو رەنگی كرێمیە.
بەپێی بابەتێكی كوردستانی نوێ‌، ئەم جۆرە مریشكە لای ئەندۆنیسیەكان بەبوونی چانس و خێرو بەرەكەت ئەژمار دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێیانوایە خواردنی گۆشتی ئەم جۆرە مریشكە دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرگری لەش و دووربوون لە نەخۆشییەكان، هەربۆیە لە ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەكاندا ئەم جۆرە مریشكە سەردەبڕدرێت.

0 التعليقات: