لەبەركردنی جلی یانەی بەرشلۆنە سزای زیندانی 15 ساڵی بۆ داندراوە
پۆشینی جلی یەكێك لە ناودارترین یانەكانی جیهان لە سعودییە، سزایەكی قورسی بۆ داندراوە، كە رەنگە زیندانی كردنی (15) ساڵ بێت.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی گاردیان، دوای پچڕانی پەیوەندی دیبلۆماسی سعودییەو قەتەر، دەركردنی بڕیاری سەیر لەریازەوە دەستی پێكردووە، یەكێك لەو بڕیارانە قەدەغەی لەبەركردنی جلی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیە. بەپێی ئەوەی كە سپۆنسەری یانەی بەرشلۆنە، كۆمپانیاییەكی فڕۆكەوانی قەتەریە، بەرپرسانی سعودییە ڕایانگەیاندووە، ئەگەر كەسێك جلی یانەی بەرشلۆنە لەبەر بكات، رەنگە (15) ساڵ زیندانی بكرێت.
ناكۆكییەكانی نێوان قەتەر لە گەڵ چەند وڵاتێكی عەرەبی لەوێوە چڕ بوویەوە كە سعودییە، بەحرێن، ئیمارات و میسر پەیوەندی دیبلۆماتی خۆیان لە گەڵ دەوحە پچڕی و رێگەی ئاسمانی و دەریایی و هەروەها ڕێگەی وشكانی خۆیانیان لەسەر قەتەر داخستووە.
دوابەدوای ئەو ڕووداوانە، وڵاتانی لیبیا، یەمەن و ماڵدیڤیش پەیوەندی دیبلۆماتی خۆیان لە گەڵ قەتەر پچڕی.
ئەو وڵاتانە دەوحە تۆمەتبار دەكەن بە پاڵپشتی لە تیرۆر لە ناوچەكە، لە هەمان كاتیشدا قەتەر ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە.

0 التعليقات: