قه‌زاى دوكان ....دیبه‌یتێك له نێوان په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیان سازكرا
فۆتۆ: هونەر ئەیوب
له درێژه‌ى چالاكیه‌كانى یادى 30 ساڵه‌ى ڕاگواستنى قه‌زاى دوكان له هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى ئوتێل ئاشوور به ئاماده‌بوونى په‌ڕله‌مانتاران مامۆستا ابوبكر هه‌ڵه‌دنى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ڕێزان ٲمین بکر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق له فراكسۆرنى گۆڕان و فایه‌ق مسته‌فا ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان و زانا عبدالرحمن په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له په‌ڕله‌مانى كوردستان و شاهۆ عوسمان قائیم قامى دوكان و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى شاره‌وانى دوكان و ژماریه‌ك له هاوڵاتیانى قه‌زاكه دیبه‌یتێكى كراوه سازكرا.
له درێژه‌ى دیبه‌یته‌كه‌دا هاووڵاتیانى قه‌زاكه كێشه‌و گیروگرفت و داواكانى خۆیان ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و قائیم قام و سه‌رۆكى شاره‌وانى دوكان كرد و له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و قائیم قام و سه‌رۆكى شاره‌وانى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى هاووڵاتیانیان دایه‌وه، هه‌ر له درێژه‌ى دیبه‌یته‌كه‌دا تاوتوێى هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێك ده‌رباره‌ى قه‌زاى دوكان كرا.
ئاماده‌كردنى : barzan osman

0 التعليقات: