قه‌زاى دوكان ...... یادى 30 ساڵه‌ى ڕاگواستنى قه‌زاكه كرایه‌وه
فۆتۆ:شاڵاو آحمد
ئه‌مڕۆ به‌روارى (15/5/2017) له لایه‌ن قائیقم قامه‌یه‌تى قه‌زاكه‌وه یادى 30 ساڵه‌ى ڕاگواستنى قه‌زاى دوكان له لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه، به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مانى كوردستان و كه‌سایه‌تیه حزبیه‌كان و هاوڵاتیانى قه‌زاى دوكان له هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى دوكان كرایه‌وه، له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا قائیقم قامى قه‌زاى دوكان وتارى به‌خێرهاتنى پێشكه‌ش كردوو تیشكى خسته سه‌ر یاده‌كه ، هه‌ر له درێژه‌ى مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا (5)لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه، له به‌یان نامه‌كه‌دا هاتبوو كه پشتیوانى له ئیداره‌ى قه‌زاى دوكان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق هه‌ڵبدات به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك كه‌یسى ڕاگواستن و وێرانكردنى قه‌زاى دوكان له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به یاسایى بكات،وه له سه‌ر ئاستى ئیداره‌ى قه‌زاكه‌ش هه‌وڵبدات بۆ پێدانه‌وه و تاپۆكردنى شوێنخانوه‌كانى خه‌ڵكه ڕاگوزه‌ره‌كه‌ى به‌مه‌ستى دروستكردنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دوكان به نه‌خشه‌ى نوى و گونجاو و به دیزاینى هاوچه‌رخ.
له مه‌ڕاسیمه‌كدا چه‌ند چالاكیه‌كى هونه‌رى ئه‌نجامدراو كۆتایى به مه‌راسیمه هات.
ئامادەکردنی: barzan osman

0 التعليقات: