.

سوود و گرنیگەكانی ئاو بۆ مرۆڤ



ئاو یەكێكە لە پێویستیە سەرەكیەكان بۆ بەردەوام بوونی ژیان ، و جەستەی مرۆڤ بۆ هەرسكردن و تەواوی زیندە چالاكیەكانی پێویستی بە ئاو هەیە .

ئەكادیمیای نیشتیمانی بۆ زانستی پزیشكی لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەڕێی بابەتێكی نوێوە ڕێنمووی هاوڵاتیان دەكات پیاوان ڕۆژانە 15 كوپ ئاو بخۆنەوە و خانمان 11 كوپ ئاو بخۆنەوە .

ئەمانەش گرنگترین سوودەكانی خواردنەوەی ئاون بۆ تەندروستی مرۆڤ 

1- یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات:  خواردنەوەی ئاو یارمەتی سوتاندنی كالۆریە زیاددەكانی جەستەی مرۆڤ دەدات چونكە هەندێكجار  مێشكی مرۆڤ بە هەڵە ئاماژەی تینوێتی بە برسێتی دەگەیەنێت و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ زیاد بوونی كێش .

2- بۆ جومگەكان زۆر بەسوودە : خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەكی پێویست كاری جومگەكان ئاسان دەكات چونكە ئاو دەچێتە پێكهاتەی لینجی نێوان ئێسكەكان .

3- توانای مێشك : خواردنەوەی ئاو یارمەتی بەهێزكردنی مێشك دەدات و توانای بەشی یادەوەری مێشك بۆ ماوە كورتەكان زیاد دەكات.

4- سووڕی خوێن : بۆ پاراستنی جەستە و هێشتنەوەی بە شێداری ئەوە بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە، ئەمە سووڕی خوێن بە چالاكی دەهێڵێتەوە .

5- ڕێگری دەكات لە هەوكردنی كۆئەندامی میز و میزەڕۆ :  بۆ تەندروستی كۆئەندامی میز و میزەڕۆت ڕۆژانە بڕێكی زۆر ئاو بخۆەوە ئەمە ڕێگری دەكات لە دروست بوونی بەرد لە گورچیلەدا .

6- هەرسی گەدە ئاسان دەكات : جوڵەی خۆراكەكانی ناو گەدە ئاسان دەكات و ئەگەری توشبوون بە قەبزی كەمدەكاتەوە .

7- پارێزگاری دەكات لەئازاری سەر : خواردنەوەی ئاو یارمەتی چارەسەركردنی ئازاری سەر دەدات و جەستە لە وشكبوونەوە دەپارێزێت.



0 التعليقات: