قه‌زاى دوكان .... پڕۆسه‌ى دامه‌زاراندن له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ك ڕاگه‌یاندرا
به پێى نوسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وێستگه‌كانى كێشى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى نوسراوه‌كه ده‌ست ماڵپه‌ڕى دوكان نێت كه‌وتووه كه ژماره (399) ى پێوه‌یه‌و له به‌راوارى (9/8/2017) ده‌رچووه و ئاراسته‌ى قائیم قامیه‌تى قه‌زاى دوكان كراوه.
له نوسراوه‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراودا هاتووه كه پێویستیان به(2)كه‌س هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كارمه‌ند له وێستگه‌ى كێشى دوكان دایبمه‌زرێنن بۆ ماوه‌ى (3)مانگ به شێوه‌ى گرێبه‌ست.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وێستگه‌كانى كێشى سلێمانى دا هاتووه ، پێویسته ئه‌و كه‌سه كه داواكارى پێشكه‌ش ده‌كات دەرچووى( ئاماده‌یى یان په‌یمانگا یاخود زانكۆبێت) و دانیشتووى قه‌زاى دوكان بێت له لایه‌ن قائیم قامیه‌تى قه‌زاكه‌وه پشتگرى لێبكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه دوابه‌روار بۆ پێشكه‌ش كردنى داواكارى هاوڵاتیان (20/8/2017)ه.
وه داواكاریش ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وێستكه‌كانى كێشى سلێمانى ده‌كرێت كه ده‌كه‌وێته خوار كارگه‌ى ئه‌لبیسىكه‌ى سلێمانى.
داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراوه:
ئه‌م نوسراوه‌ش زانیارى زیاتره ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى دامه‌زراندنه‌كه:



0 التعليقات: