دوكان ...چاره‌سه‌رى گرفتى كاره‌باى چه‌ند ناحیه‌یه‌ك ده‌كرێت
له په‌یجى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك قائیم قامیهتى قه‌زاى دوكان بڵاوى كردۆته‌وه كه به‌هۆى گرفتى كه‌مى كاره‌باوه هاوڵاتیانى چه‌ند ناحیه‌یه‌ك له سنورى قه‌زاى دوكان بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته چه‌ند پێشنیارێكیان خسته‌ڕوو،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى كۆبوینه‌وه،ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه:
دوای هەوڵ و بەدواداچونی بەردەواممان لە خەمی هاوڵاتیانی سنورەکە ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی خەلەکان و بنگرد و ژمارەیەک هاوڵاتی دڵسۆز لەگەڵ بەڕێز شێخ سالار بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی کۆبوینەوە،
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی زۆر بەگەرمی پێشوازی و میوان داری کردین و دواتریش ڕون کردنەوەی لەسەر کارەبای هەرێم دا،
هەروەها سەبارەت بەجێ بەجێ کردنی پێش نیاری هاوڵاتیان بۆ بەستنی جۆزەی کارەبا بڕیارماندا جۆزەی بیست و پێنج ئەمێری بۆ ماڵان ببەسترێ و بیست و یەک کات ژمێر کارەبای نیشتیمانی هەبێت کاتی کوژانەوەشی شەشی بەیانی بۆ نۆی پێش نیوڕۆبێت،
سەبارەت بە جۆنیەتی بەستنی جۆزەکانیش قائمقامی دوکان وتی ،
بەڕێوەبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای دوکانمان ڕاسپاردوە پەلە بکەن لە بەستنی جۆزەکان، تەنها بڕی تێچون نۆزدەهەزار دینار دەبێت ،
بەڕێوەبەرایەتی دابەش کردنی کارەبای دوکانمان ڕاسپاردوە پەلە بکەن لە بەستنی جۆزەکان، تەنها بڕی تێچون نۆزدەهەزار دینار دەبێت ،
شاهۆ عوسمان کریم قائمقامی دوکان داواکاریش بوو لە هاوڵاتیان کارمەندانی کارەبا هەمووان بەدڵسۆزیەوە لەو بابەتە بڕوانن تا بەزوترین کات گرفتی بێ کارەبای چارەسەر بکرێت چونکە مۆلیدەی ئەهلی لەو ناحیانە نیە، بۆ ناوچەکانی تریش لە هەوڵداین بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم پێشنیارە لە ڕۆژانی داهاتودا لە ئەنجام ئاگادارتان دەکەینەوە، چونکە لەم کۆبونەوەیە دا خدران و و خەلەکان و سورداش بەتەواوی گوندەکانی دەگرێتەوە چاوەڕێی وەڵامی دانیشتوانی ناحیەی بنگرد و دەورو بەری دەکەین،
داوای لێبوردن لە تەواوی هاوڵاتیانی سنورەکە دەکەین کە بەهۆی بێ کارەباییەوە نیگەران بوون، چونکە هیچ کات ئەوە تموحی خزمەتی ئێمە نیە بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیان.
داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman

0 التعليقات: