قهزاى دوكان ..... هاووڵاتیان قهرهبوو دهكرێنهوه
دواى ئهوهى له ساڵى 2014 له ڕووداوێكدا بارههڵگرێكى سوتهمهنى وهرگهڕا له ناوچهى پیشهسازى دوكان بهداخهوه مامۆستا صهڵاح مجید دانیشتوى دوكان شههیدبوو وه 11 ئوتومبێلى هاوڵاتیان سوتان.
دوای سێ ساڵ شەش مانگ لە چاوەڕوانی دا ،خاوەنی ئۆتۆمبیلە سوتاوەکانی دوکان بەفەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیڕان و لە چوارچێوەی بەدواداچونی بەردەوامی شاهۆ عوسمان کریم قائمقامی دوکان توانرا زیان لێ کەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە کۆی گشتی پارەکە ۱۲٥ ملوێن دینارە و لە بەرواری ۱۷-۷-۲۰۱۷ پارەکەیان وەرگرت
هاوکات قائمقامی دوکان وتیشی لە شوێنی ڕوداوە کە لەگەڵ شارەوانی دوکان لەهەوڵداین باخچەیەک بەناوی شەهید مامۆستاسەلاح دروست بکەین کە بەداخەوە لەڕوداوەکەدا شەهیدبوە، هەروەها داوای لێبوردنی لە خاوەنی ئۆتۆمبیلە سوتاوەکانیش کرد کە ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی وەرگرتنی قەرەبوەکانیان بوە،
ڕوداوەکەی ۱٥-۱-۲۰۱٤ وەرگەڕانی بارهەڵگرێکی سوتەمەنی بوە لە ناوچەی پیشەسازی دوکان
ڕوداوەکەی ۱٥-۱-۲۰۱٤ وەرگەڕانی بارهەڵگرێکی سوتەمەنی بوە لە ناوچەی پیشەسازی دوکان
داڕشتنهوهى :barzan osman

0 التعليقات: