.

زانیاری لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان




بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان دواین ژمارەی ئاستی ئاوی بەنداوەکەی خستە ڕوو، ڕۆژی ۳۱-٥ دواین ڕوژی تۆمارکردنی وەرزی کۆکردنەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بوو،
ئەندازیار محمەد تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕاگەیاند:

ڕۆژی ۳۰-٥ کۆتاڕۆژی تۆمار کردنی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکانە لەم ڕۆژدا ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان لە ئاستی ڕوی دەریاوە ٥۰۳٫۳٦ مەترە و بەو هۆیەشەوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سێ مەتر و هەشتاو پێنج سانتی مەتر نزم ترین،
هێمای بۆ ئەوەش کرد لە کۆی حەوت ملیار مەترسێجا لە ئێستادا زیاتر لە چوار ملیار مەترەسێجا ئاو لەدەریاچەکە دا هەیە و ئەمش بە راورد بە ساڵی ڕابردوو یەک ملیار مەترە سێجا کەمترە،
سەبارەت بە ڕێژەی باران بارینش ۲۷۰ملم لە پار کەمترە، چونکە لەم ساڵدا تەنها ٥۲۷٫۸ ملم باراین باریوە،
 بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئەوەشی خستە ڕوو کەلە سەرەتای ئەم مانگە دەست دەکەن بە بەرنامەی هاوینە بە پێی پلان بۆ بەرهەم هێنانی وزەی کارەباو ئاوی خواردنەوە،
ساڵانە لە ۳۱-۱۰ دەست دەکرێت بە تۆمار کردنی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەمەبەستی زیاد کرنی ڕێژەکەی تا ۳۱-٥ پێ دەڵێن وەرزی زستانە،بەگشتی لەم ساڵدا ئاستی ئاوی دەریاچەکە نزمترە بەهۆی کەمی ڕێژەی باران بارینەوە.

ئامادەکردنی : شاڵاو احمد

0 التعليقات: