.

قه‌زاى دوكان .... پلانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ڕاگه‌یندرا




قائیم قامیه‌تى قه‌زاى دوكان له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك پلانى تایبه‌تى قائیمقامیه‌تى ناوبراوى بۆ ڕۆژانى چه‌ژنى ره‌مه‌زان بڵاو كردۆته‌وه‌  ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

دوای ئەنجام دانی کۆبونەوەی تایبەت بەمەبستی دانانی پلانی تایبەت بۆ ڕۆژانی چەژن لە گەڵ دەزگا ئەمنیەکان و خزمەت گوزاریەکان لێژنەیەکی تایبەتمان پێک هێناوە ، تا ڕۆژانی چەژن بەسلامەتی و دور لە ڕوداوی نەخوازراو تێ بپەڕێنین،
داواکاریشین لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی دوکان وەک هەمیشە هاوکارمان بن لە کاتی بونی ڕوداوی نەخوازاودا،
جگە لەوەش داواکارین لە گەشتیاران پابەندی ڕێنمایەکانمان بن بە تایبەتی پاک و خاوێن ڕاگرتنی سەیرانگاکانمان،
هیوای سەلامەتی بەختەوەری بۆ هەموولایەک دەخوازین و جەژنتان پیرۆزبێت.

داڕشتنه‌وه‌ى:barzan osman

0 التعليقات: