بۆچی ئاڵای سپی هێمای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه؟
كاتێك لایه‌نێك یان كه‌سێك، ئاڵای سپی هه‌ڵده‌كات، واتا به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی راگه‌یاندووه، سه‌رده‌مانێكی زۆره ئاڵای سپی بووه‌ته هێمایه‌ك له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه، به‌ڵام زۆر كه‌م خه‌ڵك پرسیوویه‌تی، بۆچی ره‌نگی سپی بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان دیاریكراوه‌و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟.
تیم مارشاڵ، شاره‌زای كتێبێكی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی میدیا و هێزه‌كه‌ی نووسیووه، روونیكردووه‌ته‌وه، به ئاسانی ئاڵای سپی ده‌ناسرێته‌وه، پێویستی به هیچ خوێندنه‌وه‌و زانیارییه‌ك نه‌بووه له مێژوودا، ته‌نها ئه‌وه به‌س بووه كه به ده‌ست كه‌سێكه‌وه بینراوه، یه‌كسه‌ر له نییه‌ت و مه‌رامی تێگه‌یشتوون".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " بزنس ئینسایده‌ر" ئاڵای سپی ره‌نگه تۆخه‌كان پێچه‌وانه ناكاته‌وه
جگه له‌وانه‌ش، ئاڵای سپی له دووره‌وه ده‌توانرێت ببینرێت، به گوێره‌ی هه‌ندێك لێكدانه‌وه و خه‌مڵاندنی مێژوویی، پێش زیاتر له 4 هه‌زار ساڵ، له لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه وه‌ك هێمای پرسه و خه‌مباری ناسراوبوو".
مێژوونووسه دێرین و پێشه‌نگه‌كانی چین و رۆما، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه" پێده‌چێت به‌كارهێنانی ئاڵای سپی، وه‌ك هێمای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆر هان له رۆژهه‌ڵاتی چین كه له ساڵی 25 تا 220 پاش زایینی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی درێژه‌ی كیشابوو.
به‌ڵام نووسه‌ری رۆمانی " كۆرنیلیۆس تاسیتۆس" باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئاڵای سپی یه‌كه‌مین جار له ساڵی 109 دوای زایین به‌كارهێنراوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاش جه‌نگی كریمونای دووه‌م كه له ساڵی 69 دوای زایینی ده‌ستیپێكردبوو، چونكه ئه‌و كاته، ره‌نگی سپی ره‌نگی بژارده و دڵخوازی رۆمانییه‌كان بووه‌و سه‌ربازه‌كانیان بۆ خۆپارێزی به‌سه‌رسه‌ری خۆیاندا داوه".
به‌ڵام زۆربه‌ی مێژوونووسه‌كان پێیانوایه، ئاڵای سپی له جیهانی كۆندا به‌رزكراوه‌ته‌وه، چونكه قوماشی سپی، به‌رده‌وام به‌رده‌ست بووه‌و ده‌ستاوده‌ستی كردووه، جگه له‌وه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا، به ئاسانی ده‌بینرێت و ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو سرووشت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی هه‌ر ره‌نگێك بێت، ره‌نگی سپی تێدا وون نابێت"
له جیهانی نوێشدا، ئاڵای سپی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه، به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نییه، به‌ڵكو خواستی راگرتنی جه‌نگ و ده‌ستپێكردنی دانووستاندنه له‌سه‌ر مه‌یدانی جه‌نگه‌كه. له رێككه‌وتننامه‌ی جنیڤ دا، ئاڵای سپی وه‌ك سیمبولی هێنانه كایه‌ی ئاشتی دانرا.
سەرچاوە: کوردستان ٢٤
سەرچاوە: کوردستان ٢٤

0 التعليقات: