ناحیه‌ى خه‌له‌كان
خه‌له‌كان ساڵى (1935) له لایه‌ن حكوومه‌تى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه كراوه به ناحیه، له سه‌ره‌تاى دروست بوونى ناحیه‌كه‌وه (20) به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ست به‌كاربوون و كاروباره‌كانیان بردوه به‌ڕێووه، یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ناوى ( اسماعیل ئاغا) بووه كه له ساڵى (1935 تا 1942) به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه بووه، له ئێستاشدا به‌ڕێز(طاهر سعید طاهر) به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌یه، به پێى ئاماره نافه‌رمیه‌كان ژماره‌ى دانیشتوانى ناحیه‌كه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى له (6،000) كه‌س زیاتر ده‌بێت وه ناحیه‌كه له (18) گوند پێك دێت كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
- گوندی خەلەکان (ناوەند)
- گوندی ئاریشە
- گوندی باداوان
- گوندی باقلان
- گوندی ڕووبار
- گوندی ساروقامیشە
- گوندی شێخ حاجی
- گوندی شێخ عوبێد
- گوندی شێخ مەنسوریان
- گوندی فریزەڵە
- گوندی قامیشە
- گوندی قەڵات
- گوندی کانی شێران
- گوندی کانی مازوو
- گوندی کانی وەتمان
- گوندی گردبەڕوو
- گوندی مێرگەپاشا
- گوندی هەوارەی گوڵاوی
نوسین: b.r

0 التعليقات: