.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەیەكی نوێی تۆمارکرد





كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و باشترین یاریزانی جیهان، ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بۆ 400 گۆڵ بەرزكردەوە.

رۆناڵدۆ لەگێمی یەكەمی یاری ریاڵ مەدرید بەرامبەر سیڤییا لەخولەكی 23دا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد ، ئەو گۆڵەش گۆڵی ژمارە 400 ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بەدرێسی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیاوە.

رۆناڵدۆ لە 26ی حوزەیرانی 2009وە پەیوەندی كردووە بەیانەی ریاڵ مەدریدەوەو لەو كاتەوە تاوەكو كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمی یاری یانەكەی بەرامبەر سیڤییا 400 گۆڵی لە 390 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكاندا تۆماركردووە.


سەرچاوە:خەندان سپۆرت

0 التعليقات: