ئامۆژگارى بۆ قوتابیانى پۆلى 12
پ/ من وەک پۆلی ١٢ ەیەک زۆر قەلەقم نازانم چی بکەم ئامۆژگاریەکتان هەیە؟
وەڵام
ئێستا ئەو کاتەی ساڵە کە قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە حاڵەتێکی دەرونی خراپدا بەسەری ئەبەن و حاڵەتەکە خراپترو خراپتریش دەبێت ئەگەر هاتوو هەر لەئێستاوە هەڵوەستەیەک نەکەن لەسەر داهاتوو.بەرێزان ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ هەرچییەک بێت ئەوە دەبێت و هەر لە ئێستاوە خەم بۆ ئەوە بخۆیت نمرەکەم ئەوەنەبێت ئەو بەشە وەرم ناگرێت یان بڵێی بەخوا زانکۆ وەرم ناگرێت یان بلێی هەر وەرناگیرێم ئەم بیرکردنەوەو قسەکردنە لەگەڵ خۆتدا هیچ ئەنجامێکی نابێت.من ناڵێم بیرمەکەوەو ئەو لێکدانەوانە لەمێشکی خۆتدا مەکە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئێمەش وەک ئێوە بەو حالەتەدا تێپەریوین و ناخۆشیەکانی ناخۆشی باری دەرونی پۆلی ١٢ ەمان چەشتوە.
ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بیلێم هەمووی تەواو دەبێت و هەمووشی دەبێت بەیادگارییەکی خۆش بەخۆشی و ناخۆشی ئەنجامەکەشەوە. ئەوەی تۆ دەبێت بیری لێبکەیتەوە ئەوەیە کە چۆن خۆت ئامادەبکەیت کە کەسێکی سەرکەوتوبیت ئەگەر نمرەکەشت کەمبێت، تۆ لە ئێستاوە وا بیربکەوە کە نمرەشت کەم هێنا چیە خۆ کۆتایی دنیا نیە، کە وەرنەگیرایت لە زانکۆو پەیمانگا خۆ کۆتایی دنیا نیە، هەزارانی وەکو ئێوە ئێستا لەماڵن و لە هیچ شوێنێک وەرنەگیراون و دنیاش کۆتایی پێنەهات بۆ ئەوان هەرچەندە سەختە بۆیان .دەیان نموونەم لایە کە خوێندکاربوەو لەپۆی ١٢ نمرەی کۆلێجی پزیشکی بەدەستهێناوە بەڵام بیرکردنەوەی فراوان نەبوەو کەمتر بەرگەی پێشهاتەکانی ژیانی گرتوەو نەیتوانیوە خوێندنەکەی بەسەرکەوتوویی تەاوبکات و سالانە بەخولی دووەم هەمووی تەواوکردوە..بەپێچەوانەشەوە قوتابی دەناسم پەیمانگای تەواوکردوە یەکەم بوە چووەتە کۆلێجی پزیشکی و لەوێش یەکەمبوەو کەسێکی زۆر زۆر سەرکەوتوو بوە.
لە کۆتاییدا هیوادارم ئەوە بزانن کە ژیان ئەوەندە بچووک نیە کە دڵەراوکێی پۆلی ١٢ مانای تەواوی ژیانت لەبیربباتەوە..پرسیار لەو کەسانە بکەن کە پۆلی ١٢ ەیان تەواوکردوەو زانکۆشیان تەواوکردوە یان پەیمانگا لەوەیە وەڵامێکی باشتر لەمەی منتان دەستبکەوێت.
تەنها خەمێک کەمن هەمەو خەمێکی گەورەیە ئەوەیە کە لەم وڵاتە دواهەمین خەمی دەسەڵاتدارانی وڵات ئێوەی چینی رۆشنبیرو خوێندکارە.

لة سايتى زانكولاين وةركيراوة

0 التعليقات: