شەوانە برسیت بوو ئەم خۆراکانە بخۆ
خواردن لە شەواندا تاڕادەیەک زیانی هەیە، پێویستە خۆمانی لێ بەدووربگرین، چونکە جگەلەوەی کێشت زیاد دەکات، لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ و شەکرە و زۆر نەخۆشی دیکە.
سەرەڕای هەموو ئەمانە ڕەنگە هەندێک کات هەست بە برسێتی بکەین لە درەنگانی شەودا، چی بکەین بۆ ئەوەی کەمێک لەو برسێتیە کەم بکەینەوە و زیانمان پێنەگات.
ئەم شەش جۆری خۆراکە دەتوانیت شەوانە ئەگەر برسی بوویت بیخۆیت، بێ ئەوەی زیان بە گەدەت بگات لەڕووی تەندروستیەوە.
1-فستەق
یەکێکە لە چارەساتە بەسوودەکان و خواردنی سوودی هەیە بۆ قژ و پێست و لەش لەڕووی تەندروستیەوە، هەر بۆیە دەتوانیت شەوانە لەکاتی برسیبوونتدا بیخۆیت بێ ئەوەی زیانت پێ بگەیەنێت، جگەلەوەی برسێتی ناهێڵێت کرداری هەرس خێرا دەکات، هەر بۆیە دەکرێت شەوانە ¼ کوپ بخۆیت.
2-شیر و شۆڤان، خواردنێکی سوکە و زیان بەگەدەت ناگەیەنێت و ڕێژەی کالۆری تێیدا کەمە و هەرسکردنی ئاسانە.
3-ماستی کەم چەوری بەسوودە و دەتوانیت شەوانە لەکاتی برسێتیدا بیخۆیت، چونکە هەست بەتێریی دەکەیت و گەدەت قورس ناکات و بەپێچەوانەوە ئارامی دەکاتەوە و خێرا هەرس دەبێت.
4-سێو و کەرەی پاقلەی سودانی
خواردنی یەک سێو لەگەڵ کەوچکێک کەرەی پاقلەی سۆدانی، یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بەتێری بێ ئەوەی زیانت پێ بگەیەنێت.
5-مۆز
ژەمێکی بەسوودە و توانا بەلەش دەدات، پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە کە دەبێتەهۆی هێورکردنەوەی گەدە و هەستکردن بە تێری، بەڵام بەگەدەی تەواو خاڵی مەیخۆ لەپێشەوە ئاو یان میوەیەکی دیکە بخۆ.
6-گوێزەر و نۆک
گوێزە دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێری.

سەرچاوه: خەندان لایف

0 التعليقات: