.

كۆپی قورئانێكی سەدان ساڵ دۆزرایەوە

كۆپی قورئانێكی سەدان ساڵ دۆزرایەوە

لەهەرێمێكی ووڵاتی گەورەی چین، قورئانێكی دەستنووسی كۆن دۆزراوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردۆتەوە، خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ووڵاتەكەی 
لەهەرێمی (شیونهوا) كە زۆرینەی لە هۆزی (سالار) ن لەناوەڕاستی ئەو ووڵاتە 
نیشتەجێن، كۆپییەكی دەستننوسی قورئانیان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ سەدان ساڵ 
لەمەوبەر گەڕاوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی هەواڵ باسیشی لەوەكردووە، كە كۆپییەكەی قورئانی پیرۆز لە 
(870) لاپەڕە پێكهاتووەو كێشەكەشی (12.5) كیلۆگرامەو ئێستاش لە مۆزەخانەی 
هەرێمەكە پارێزراوە.
شارەزاو پسپۆرانی بواری دەستننووسی قورئانی پیرۆز رایانگەیاندووە، مێژووی ئەو 
قورئانە بۆ سەدەی (11) ی میلادی دەگەڕێتەوە.
هۆزی (سالار) لە چین بچووكترین هۆزی ووڵاتی گەورەی چینن و ژمارەیان (100) 
هەزار كەسێك دەبێت و سەدان ساڵ دەبێت ئاسیای ناوەڕاستیان جێهێشتووەو لە چین 
نیشتەجێ‌ بوون، ئەوەش باسكراوە كە ئەوە بەڵگەیەكە كە ئایینی ئیسلامیان ناسیوە.

سەرچاوە: سایتی کوردیوو

0 التعليقات: