.

فۆتۆ گه‌له‌رى ..... كۆشكى عه‌باسى له‌ به‌غداد



 وینه‌و ئاماده‌كردنى بابه‌ت :م.صدیق أورحمان 

کۆشکی عەبباسی لەبەغداد
ئەم کۆشکە یەکێکە لە کۆشکەکانی سەردەمی خەلافەتی عەباسییەکان کەمێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ئەو خەلافەتە. بەشێک لە لێکۆڵەران دەیگێڕنەوە بۆ سەردەمی خەلیفە ناسرەدین للە (٥٧٦-٥٨٠ک) ، ئەم شوێنە ھەندێک جار وەک قوتابخانە و ھەندێک جار وەک ناوەندی حوکمڕانی بەکارھاتووە.


نەخشەی کۆشکەکە پێکھاتووە لە گۆڕەپانێکی ناوەندی چوارگۆشە کە ڕووبەرەکەی (٢١،٥*٢٠م) کۆشکەکە دوو نھۆمە ھەر نھۆمەی لە کۆمەڵێک ژووری بچووک پێکھاتووە، کە ڕووبەری ھەر ژوورێکیان (٢،٣٢*٣،٨٠م) وە لای خواروویەوە ڕاڕەوێک ھەیە کە بەرزییەکەی ٩،٥ م درێژییەکەی ٢٦،٧٠ م کە چوار ھۆڵی لەسەرە وە لە کۆتایی ڕاڕەوەکەدا لەلای ڕۆژھەڵاتییەوە ھۆڵێکی چوارگۆشەی داخراو ھەیە کەچەند دەرچەیەکی چاودێری لەسەرە و باوەڕ وایە زۆر جار ئەم شوێنە وەک زیندان بەکار ھاتووە، ئەم کۆشکە باخێکی گەورەی ھەیە و دەکەویتە سەر کەناری ڕووباری دیجلە.


داڕشتنه‌وه‌ى :barzan osman


ئەمەش چەند وێنەیەکی ژوور و ڕاڕەو و گەرماوەکانی ئەوسەردەمە .





































0 التعليقات: