.

بۆ به‌رگریکردن له‌ تینوێتى ڕه‌مه‌زان ئه‌م خالآنه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن!



١-    که‌م به‌کارهێنانى ئه‌و خواردنانه‌ى که‌ به‌هاراتیان تیادایه‌, به‌تایبه‌تى له‌ پارشێودا, چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ش پێویستى زۆرى به‌ ئاو هه‌بێت .
٢-    خواردنى میوه‌ و سه‌وزه‌ى تازه‌ پێگه‌یشتوو به‌تایبه‌ت له‌ پارشێودا, چونکه‌  به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کى باش باش ئاویان تێدایه‌ و بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ ڕیخۆڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و که‌متر هه‌ست به‌ تینوێتى ده‌کرێت .
٣-    خوێى که‌م به‌کار بهێنرێت بۆ زه‌لآته‌ و له‌بڕى خوێ ئاوى لیمۆ به‌کاربهێنرێت .
٤-     ترشیات و ماسى که‌م بخورێت.
٥-    هه‌ندێک که‌س واده‌زانن ئه‌گه‌ر ئاوى زۆر بخۆنه‌وه‌ له‌ پارشێودا ئیتر تینویان نابێت, به‌لآم ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌, زوو له‌لایه‌ن گورچیله‌وه‌ ده‌کرێته‌ ده‌ره‌وه‌,بۆیه‌ له‌برى زۆر ئاو خواردنه‌وه‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ بخورێت باشتره‌.
٦-    دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ى گیراوه‌ گازیه‌کان چونکه‌ گه‌ده‌ ئازار ده‌ده‌ن و کردارى هه‌رس ده‌شێوێنن .
٧-    خواردنه‌وه‌ى سه‌هۆڵ له‌ به‌ربانگدا زۆر مه‌ترسیداره‌, چونکه‌ تینوێتیت ناشکێنێت, به‌ڵکو مولوله‌کانى خوێن گرژ ده‌کات و کردارى هه‌رس په‌کده‌خات, پێویسته‌ ئاوى ساردیش به‌ له‌سه‌رخۆیى بخورێته‌وه‌ نه‌وه‌ک به‌ یه‌کجار .
٨-    ئه‌و خواردنانه‌ى بۆ نه‌مانى تینوێتى باشن ئه‌مانه‌ن : ئاوى لیمۆ ، عه‌ره‌ق سوس ، ته‌مه‌رهندى به‌ شه‌ربه‌ت ، سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌گشتى و قه‌یسى به‌تایبه‌تى  




0 التعليقات: