بەفەرمی ... كاتی راگەیاندنی راهێنەری نوێی بەرشلۆنە ئاشكرابو
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی كاتی دەستنیشانكردن و راگەیاندنی راهێنەری نوێی تیپەكەی ئاشكرا كرد كە شوێنی ئەنریكی دەگرێتەوە".
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە بو شوێنگرتنەوەی لویس ئەنریكی كە لەكۆتایی ئەم وەرزە بەفەرمی وازهێنانی خۆی رادەگەینێت ناوێك دەستنیشان دەكات".
رۆژنامەكە بڵاویشی كردۆتەوە ، یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی (29)ی ئەم مانگەی دەستنیشانكرد بۆ راگەیاندنی ناوی راهێنەری داهاتووی تیپەكە".
لەئێستادا چەند راهێنەرێك پاڵێوراون بۆ ئەوەی شوێنی ئەنریكی بگرنەوە لەوانە ناوی (سامپاولی و رۆناڵدۆ كومان و ڤالفێردی و ئارسن ڤینگەر و ساكریستان و ئۆنزۆی و چەندین ناوی دیكە) ئاشكراكراوە".
رێكان عزیز

0 التعليقات: