چۆن سپلیت پاك ده‌كه‌یته‌وه؟
زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌هاویندا كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه سپلیته‌كانیان باش ژووره‌كانیان سارد ناكات، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیان كاتێك سپلیت ده‌كڕن به‌درێژایی ماوه‌ی به‌كار‌هێنان پاكی ناكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات چووستی كاركردنی سپلیته‌كه دابه‌زێت.
هێمن ڕه‌فیق ئه‌ندازیاری میكانیك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رێگاكانی پاككردنه‌وه‌ی سپلیتی به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
1-كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای سپلیته‌كه و دڵنیابوون له نه‌بوونی كاره‌با له‌ناو سپلیته‌كه‌دا.
2-پاككردنه‌وه‌ی فلته‌ری هه‌واكه‌ی وه‌حده‌ی ناوه‌وه، وه‌ك له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا دیاره، ئه‌ویش به شووشتنی فلته‌ره‌كه ئاسایی پاكده‌بێته‌وه.
پاككردنه‌وه‌شی هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی هه‌وای ساردكراو له‌ناو وه‌حده‌ی ناوه‌وه زیاتر بێته ده‌ره‌وه واته (Flow)ی هه‌واكه زیاد بێت.
3-پاككردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی وه‌حده‌ی ناوه‌وه وه‌كو له وێنه‌ی دووهه‌مدا دیاره كه به به‌كارهێنانی غه‌سلی ئاو و دروستكردنی حه‌وزێك بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌كاتی پاككردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڕژێت.
پاككردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌وا گه‌رمه‌ی به‌سه‌ر بۆرییه‌كاندا ده‌برێت، راسته‌وخۆ به‌ر كۆیله‌كان بكه‌وێت و زۆرترین ساردی وه‌ربگرێت و به‌پله‌یه‌كی گه‌رمی نزم بێته ده‌ره‌وه.
4-پاككردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی كۆیله‌كانی وه‌حده‌ی ده‌ره‌وه، وه‌ك له وێنه‌ی سێهه‌مدا دیاره، بۆئه‌وه‌ی گه‌رمی دروست بوو له‌ناو وه‌حده‌ی ده‌ره‌وه به ئاسانی بچێته ده‌ره‌وه و كار له چووستی كۆمپرێسه‌ره‌كه نه‌كات.
ئه‌و ئه‌ندازیاره جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پاككردنه‌وه‌ی سپلیت به‌م شێوازه به‌رێژه‌ی سه‌دا 20 توانای سپلیته‌كه بۆ ساردبوون و ناردنی ھه‌وا زیاد ده‌كات.
سەرچاوە:وێستگه نیوز




0 التعليقات: