خوشک و برایەك لە دەریاچەی دوکان خنکان
سپێده _ دوكان _ بارزان عوسمان
لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکان لە سنوری ناحیەی خدران دوو ئەندامی یەک خێزان خنکان.
ئەفسەری ئێشگر ملازم پشکۆ ڕەئوف لەبەشی پۆلیسی دوکان ڕایگەیاند: لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکان لە سنوری ناحیەی خدران دوو ئەندامی یەک خێزان خنکان کە کچێکی تەمەن چواردەساڵان بەناوی حبیبە جەعفەر و جەوهەر جەعفەر تەمەنی حەوت ساڵانەبوە.
وتیشی، دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس تەرمەکانیان دەرهێنرانەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ڕانیە کراوە .
ئاماژهى بهوهشكرد،" ئەو خێزانە کۆچەرین و پیشەیان بەخێوکردنی ئاژەڵداریە، لەماوەی دوساڵی ڕابردودا ئەمە یەکەم حاڵەتی خنکانی دوو ئەندامی یەک خێزانە لە ئاوی زێی و دوکان و دەریاچەی دوکان ".

0 التعليقات: